٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەرخستەیەك بە گوژمەی 15 ملیار دینار بۆ ئیدارەی سۆران ئامادە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- قایمقامی سۆران راگەیاند، لە ڕێگای پارێزگای ھەولێرەوە، دەرخستەیەك بە گوژمەی 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران و ناحیەكانی دیانا و سیدەكان و خەلیفان، ئامادە دەكرێت.

كرمانج عیززەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم، پارێزگای ھەولێری ئاگادار كردووەتەوە، كە كۆمەڵێك دەرخستە بۆ سنووری دەڤەری سۆران ئامادە بكەن  بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، كە ئەولەویەتی سەرەكی بۆ ئەو پڕۆژانەیە كە تەواو نەكراون لە سێكتەرەكانی كارەبا و ئاو ئاوەڕۆ و شارەوانی و ڕێگاوبانەكان و بەشێكی دیكەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، بەردەوامیش ھەوڵمان داوە بۆ سنووری ناوچەكەمان باشترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بكەین".

عیززەت گوتیشی: "دەرخستەكە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئامادە كراوە بە گوژمەی 15 ملیار دینار، لەلایەن پارێزگای ھەولێریشەوە بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەزر دەكرێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت ڕەزامەندی لەسەر دابینكردنی بڕی گوژمەكە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی قەزاكە دەرببڕێت".

 

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار