مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە دكتۆر عەلی رەشید دەكات

ھەڤاڵی بەڕێز دكتۆر عەلی رەشید
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (رەشید ئەحمەد خۆشناو).
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی باوكی كۆچكردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




