٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەندەرپاسێک لە دەروازەی زاخۆ دروست دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ڕێگای سەرەکیی زاخۆ نزیک دەروازەی شارەکە بەهۆی هەبوونی قەڵەباڵغییەوە ڕۆژانە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت، لەبەر ئەوەش، ئیدارەی زاخۆ داوای چارەسەریی بۆ ڕێگاکە کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی دهۆک گوتیشی: "بڕیارمان داوە ئەندەرپاسێک لە دەروازەی شارۆچکەی زاخۆ دروست بکەین و کێشەی دەروازەکە چارەسەر بکەین، بە دروستکردنی ئەندەرپاسەکە ئاستەنگی هاتوچۆ نامێنێت."

خەدیجە محەمەد ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەکە دیزاینی بۆ کراوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەندەرپاسی شارۆچکەی زاخۆ بکرێت، کە دوای تەواوبوونی هەم سیمایەکی جوانتر بە دەروازەکە دەدات، هەمیش کێشەی هاتوچۆ چارەسەر دەبێت".

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار