سبەی شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سێرکی لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە رایدهگهیهنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی لە رۆژئاوای کوردستان سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
لەبارەی سەردانەکەیان بۆ رووسیا، ئیبراھیم برۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند، ئەمرۆ شاندێکی بەرەی ئاشتی و ئازادی سەردانی رووسیا دەکەن و بڕیارە سبەی پێنجشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرکی لاڤرۆڤ کۆببنەوە، هاوكات بڕیاریشه لەگەڵ بەرپرسانی تری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدەن لەوانە لەگەڵ میخائیل بوکدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا."
ئەو ئەندامەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان گوتی: "چەندین بابەتی گرینگ گرێدراون بە ڕەوشی ئێستای سووریا و ناوچەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی لێوه دەکرێت، ههروهها ڕووسیا رۆڵێکی گرینگ دەگێرێت لە سووریا، بۆیه دەمانەوێت مافی تەواوی پێکھاتەکان لە سووریا بە چارەسەری سیاسی کۆتایی پێ بێت و مافی ھەموو لایەک دیاری بکرێت "
ناوبراو ئاماژه بهوهدهكات، پێشتر وەکو ئەنەکەسە سەردانی ڕووسیایان کردووە، بۆ جاری یەکەمە لەگەڵ پێکھاتەکان ئەو سەردانە بۆ ڕووسیا ئەنجام بدهن.
شاندی ئاشتی و ئازادی، لە ئەحمەد جەربا سەرۆکی بەرە و، دوو ئەندامی ئەنەکەسە کە لە کامیران حاجۆ، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە و سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی ئەنجوومەن پێکدێت لەگەڵ ئەندامێکی رێکخراوی ئاشووریش لەگەڵ شاندەکە دەبێت.
نەشوان بەرزنجی




