٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. بەشیر: حکوومەتی عێراقمان ئاگادار کردووەتەوە.. وڵات بەرەو ھەڵدێر دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراقیان لە دۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکەن، شەڕێکی نەخوازراو دروست دەبێت و وڵات بەرەو ھەڵدێر دەچێت.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ کێشەی ناوچە کوردستانییەکان پەیوەندیمان بە حکوومەتی عێراقەوە کردووە، کە نابێت بەو شێوەیە دۆخەکە خراپ بێت، چونکە ھێزی عێراق و حەشدی شەعبیی لێیە، ھانی عەرەبە ھاوردەکانیش دەدرێت شاڵاو بۆ سەر کوردەکان بێنن، بۆیە دۆخەکە خراپە و وڵات بەرەو ھەڵدێر دەچێت و کێشە و شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان خەڵکی ناوچەکە دروست دەبێت، ئەگەر کێشەکە چارە نەکرێت".

حەداد گوتیشی، ئەوان باسیان لەوە کرد، کە حکوومەت ئاگاداری ئەو کارانە نییە کە لەو ناوچانە ئەنجام دەدرێن و ئەوانەش مامەڵەی کەسین لە ناوچەکە دەکرێن، بەڵێنیشیان دا کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و کۆتایی پێ هێنن.

 

بڵند  ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار