٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا .

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان  .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق  هەڕەشەیەکی بەردەوام و جیددین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە و جەختیشی لە گرنگیی درێژەدان بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، لە پێناو نەهێشتنی  هەڕەشە و مەترسیی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانەدا .

هەواڵی پەیوەندیدار