مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە فەریق شێروان و خانەوادەی حەمەخانی حاجی دارا دەكات

هەڤاڵی بەڕێز فەریق شێروان
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە (سیروان)ی براتانمان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
______________________________
بەڕێزان خانەوادەی حەمەخانی حاجی دارا
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی ناوادەی كاكە (ئەحمەد)ی كوڕی خوالێخۆشبوو (حەمەخانی حاجی دارا).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و ئاشنایانتان دەكەین و شەریكی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




