٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جیفرى به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌ربه‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیشوازى له‌ به‌ڕێز باڵیۆز جه‌میس جیفرى، نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا و نێرده‌ى تایبه‌تى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا که‌ به‌ڕێزان وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه‌، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا، ئه‌رکی هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكى و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر له‌ سووریا و عێراق، دۆخى كورد و گفتوگۆى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ سووریا بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانیان و یه‌كڕیزیى نێوانیان تاوتوێ كرا.

به‌ڕێز جیفرى به‌رده‌وامی پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كورد و هاوبه‌شانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و نه‌هێشتنى یه‌كجاره‌كیى داعش له‌ سووریا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارییه‌كى پێویست پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها پشتگیرى و خۆشحاڵیى ئه‌مه‌ریكاى بۆ گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ سووریا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵى ئه‌رێنیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو لێكنزیككردنه‌وه‌یان و هاندانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشى كرد بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌ومیان و جه‌ختى له‌‌ گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و هاوبه‌شانیان له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌ تا دڵنیابوون له‌ له‌ناوچوونى یه‌كجاره‌كیى داعش.

په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى له‌ سووریا، هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، پرسی کورد له سووریا، هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ سووریا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار