٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندەرپاسی شەقامی بارزان لە دھۆك بە ڕووی ھاووڵاتیاندا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- دوای ئەنجامدانی پێنج پڕۆژە لەسەر شەقامی سەرەكیی بارزان لە سەنتەری شاری دھۆك، بڕیارە بە شێوەیەكی كاتی ئەندەرپاسی بارزان بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بكرێتەوە و كۆمپانیای جێبەجێكاریش دەڵێ، سەری ساڵ پڕۆژەكە كۆتایی دێت.

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای (كاڤین گرووپ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەندەرپاسی شەقامی بارزان ٧٠%ی تەواو بووە و كاركردن بۆ تەواوكردنی ئەو بەشانەی ماویشن بەردەوامە و تیمەكانی كۆمپانیا ٢٤ كاتژمێر كار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دەكەن".

سەرچاوەكە گوتیشی: "بە ھۆی ئەوەی قەرەباڵغییەكی زۆری لەسەرە و رۆژانە ھاووڵاتیانی دھۆك پێویستیان بەوەیە رێگاكە بەكار بێنن، بڕیارمان دا ئەندەرپاسی شەقامی بارزان بە شێوەیەكی كاتی بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بكرێتەوە و لەمەودوا دەتوانن بەكاری بێنن".

شەقامی بارزان، رێگایەكی سەرەكی و نێودەوڵەتیی شاری دھۆكە و لە ئێستادا پێنج پڕۆژە لەسەر شەقامەكە جێبەجێ دەكرێن و دوای تەواوبوونیان ھەم سیمایەكی دیكەی جوانتر بە دھۆك دەبەخشێت و ھەمیش كاریگەری لەسەر كەرتی ھاتوچۆ دەبێت.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار