٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەردەڕەش.. پێشنیازی تەواوكردنی ٥٠ پڕۆژە كراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، بە ھۆی قەیرانی داراییەوە، نزیكەی ٥٠ پڕۆژە لە سنووری بەردەڕەش وەستاون، بڕیاریشە سەرۆكی حكوومەت سەردانی قەزاكان بكات و ئەوكات بڕیار دەدرێت بۆ تەواوكردنیان، كە پڕۆژەی جۆراوجۆرن.

 

خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی كۆمەڵێك بڕیار لەلایەن سەرۆكی حكوومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە سنووری زاخۆ و ئامێدی دەرچوون، ئێمەش پلان و پڕۆژەكانی خۆمان ئامادە كردوون، كە ئەوانەی تەواو نەكراون نزیكەی ٥٠ پڕۆژەن بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، جگە لەوەش كۆمەڵێك پڕۆژەی دیكە ئامادە كراون و بڕیارە سەرۆكی حكوومەت سەردانی قەزا كان بكات بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی پڕۆژەكانەوە بدات".

 

مەحموود گوتیشی: "ناوەناوە ھەر پڕۆژە ئەنجام دەدرێن و پێش ماوەیەك رێگایەكی چوار كیلۆمەتری دروست كرا، بەڵام پارێزگاری دھۆك ھەموو قایمقامەكانی ئاگادار كردووەتەوە كە ئامادەكاریی خۆمان بكەین، چونكە سەرۆكی حكوومەت سەردانی قەزاكان دەكات و ئێمەش چاوەڕێی ھاتنی دەكەین و خۆمان بۆی ئامادە كردووە، هەروەها پڕۆژەكانیش ئامادەن و تەنھا ئەوەی دەوێت بڕیاری لێ بدرێت و تەواو بكرن، كە یەكێك لەوانە رێگای بەردەڕەش – كەڵەكە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار