پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ری شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و دڵنه‌وایی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌داته‌وه.
دەقی پەیامه‌كه:
بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریم )ی هاوسەری بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هیوادارم خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/21




