٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. بەشیر: تاوەكو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی نەگەیشتووەتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە حكوومەتی عێراق لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی رەوانەی پەرلەمانی عێراق بكات و، ھەر كاتێكیش گەیشتە پەرلەمان، دەست بە گفتوگۆكردن لەسەری دەكرێت.

دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق تاوەكو ئێستا نەگەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و حكوومەت ئامادەی كردووە و بڕیارە بەم زووانە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

حەداد گوتیشی، ھەر كاتێك گەیشتە پەرلەمان، گفتووگۆی لەسەر دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندكردن.

دەشڵێ، تا ئێستا دیار نییە كە پشكی كورد لەو پڕۆژەیاسایەدا چەندە تاوەكو دەگاتە پەرلەمان.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار