٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی: لە ھەفتەیەكدا 164 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری ھەفتەیەكی كۆرۆنای ئاشكرا كرد وبەگوێرەی ئامارەكە، لە 11/9/2020 تا 17/9/2020 39 ھەزار و 316 پشكنین ئەنجامدراوە و 4 ھەزار و 537 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان روونكراوەتەوە، لە ھەفتەیەكدا 164 كەس بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە ئاشكرا كراوە، لە ماوەی ھەفتەیەكدا 2 ھەزار و 937 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار