٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە ھەولێر دەست بەسەر ھەزار و ٥٠٠ چەکدا گیرا"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤-٩-٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەکدا گرت کە بە شێوەی قاچاغ بۆ بەمەستی بازرگانی ھێنراونەتە ھەولێر.

سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی زانیاری، ھێزەکانی ئاسایش لە گەڕەکی ھەولێری نوێی شاری ھەولێر توانییان دەست بەسەر ماڵی ھاووڵاتییەکدا بگرن کە گومانی ھەبوونی چەکی تێدا دەکرا و دوای پشکنین دەرکەوت یەک ھەزار و ٥٠٠ چەک لەنێو ماڵەکەدا ھەیە."

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: "ئەو چەکانەی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەردا گرتووە لە چەکی دەمانچە پێک ھاتوون و بە شێوەی قاچاغ ھێنراونەتە ھەولێر بۆ مەبەستی بازرگانیکردن بە چەک و ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر."

بەپێی یاسا ھەبوونی چەک لە دەست ھاووڵاتییاندا قەدەغەیە و جگە لە ھێزە فەرمییەکان ھیچ کەس ناتوانێت بەبێ مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ چەک ھەڵگرێت.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار