٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی و جێگری پارێزگاری مووسڵ كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە دیدارێكیدا لەگەڵ جێگری پارێزگاری مووسڵ، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە دۆخی شنگال و دەوروبەری ئاسایی بكرێتەوە و، نابێت هیچ هێز و لایەنێك ئاستەنگ لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی خەڵك بۆ سەر ماڵ و موڵكی خۆیان، دروست بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لە سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری مووسڵ كرد.

لە دیدارێكدا، دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی سنووری پارێزگای مووسڵ و هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش  بۆ سەر خەڵكی سڤیل و هەروەها ئاستەنگەكانی بەردەم ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئەو هەڕەشانەی ناوەناوە دەكرێتە سەر كوردانی نەینەوا و دەوروبەری، تاوتوێ كرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، هێمن هەورامی رایگەیاند: "پێویستە دۆخی شنگال و دەوروبەری ئاسایی بكرێتەوە و، نابێت هیچ هێز و لایەنێك ئاستەنگ لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی خەڵك بۆ سەر ماڵ و موڵكی خۆیان، دروست بكەن، بۆ ئەم مەبەستەش حكوومەتی فیدراڵ بە جددی بێتە سەر هێڵ و قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار