٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێم، ئێران ئاوی سەر ھەرێمی کوردستانی بەردایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا وڵاتی ئێران ئاوی سەر ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو کێشە چارەسەر کراوە و جارێکی دیکە ئاویان بەرداوەتەوە ، ئەمەش وا دەکات کە چیتر زیان بەر خەڵک و جووتیارانی نزیک ئاوی زێی بچووک نەکەوێت.

ئەکرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی وڵاتی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا ئاوی زێی بچووکی لەسەر ھەرێمی کوردستان گرتەوە و بووە ھۆی ئەوەی زیانی زۆر بە جووتیاران و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەوێت، دوو رۆژە جارێکی دیکە دەستیان بە بەردانەوەی ئاو کردۆتەوە.

ئەحمەد گوتیشی، ئاوی زێی بچووک ١٥ تا ٣٠ مەتر بەردراوەتەوە، ئەمەش رێژەیەکی کەم نییە، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە زیان بەر جووتیار و خەڵکی ئەو ناوچانە نەکەوێت.

دەشڵێ: "ئەمە دوای ئەوە ھات، کۆنسووڵخانەی ئێرانمان ئاگادار کردەوە کە پێویستە ئاوی سەر ھەرێمی کوردستان بەردەنەوە و ئەوانیش بەڵێنیان دا ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و جارێکی دیکە ئاویان بەردەواتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار