٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێکۆڵەرێکی ڕووسی بۆ KDP.info: بارودۆخی جیۆسیاسیی ناوچەکە لە خزمەت کوردستاندایە

سەرچاوە: KDP.info

مۆسکۆ - KDP.info - سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ شیکاری و پێشبینییە سیاسییەکان لە ڕووسیا دەڵێت، ئێستا ئەمەریکا و ڕووسیا و فەرەنسا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ کوردەکان هەوڵ دەدەن سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن کە ئێستا لە ناوچەکەدا هەن، بەڵام فەرەنسا لە هەمووان خێراتر لە ئەم مەبەستە تێ گەیشت و ماکرۆن سەردانی ناوچەکەی کرد و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کورد کۆ بووەوە. 

دەنیس کۆرکادینۆڤ، پسپۆڕی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، گوتی: "ئێستا وڵاتانی زلهێزی جیهان کورد بە گرنگترین لایەن دەزانن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری جیهانی، هەمووشیان پێویستیان بە کوردە بۆ وزەی جیهانی."

کۆرکادینۆڤ لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئەو خاکەی کورد لە سووریا و عێراق هەیەتی خاکێکی پتەو و دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز، بۆیەش جڤاکی نێودەوڵەتی دەیانەوێت دەوڵەمەند بن و بارودۆخیان باش بێت. ئەو وڵاتانە پێویستیان بە ئیدارەیەکی باش و درێژخایەنی سیاسی لە ناوچەکە دەبێت، بۆیە دەبێ بەرانبەر بە ئەو بەڵینانەی بۆ فراوانکردنی مافی ئیدارەی زاتی بە کورد دراون سۆز و پەیمانیان هەبێت و پێی وەفادار بن."

"ئەمە کاتێکی کەموێنەیە بۆ کورد، کورد تواناییی هەیە سەربەخۆیی خۆی ڕابگەینێت و ئیستیجابەیەکی گەورەی وڵاتانی جیهانی دەبێت." کۆرکادینۆڤ وا دەڵێت.

ئەو گوتیشی: "یەکەم کەس کە تێ گەیشت ئیمانیویل ماکرۆن بوو، خیرا بوو لە هاتنی عێراق و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە کوردەکان بۆ ئەوەی پەیوەندییە دووقووڵییەکانی لەگەڵ کورد بەهێز بکات، ئێستا پاریس زۆر پێویستی بەوەیە کە عێراق و سووریا و لیبیا و لوبنان لە یەک قەوارەدا کۆ بکاتەوە، بۆیەش پێویستی بە کوردە."

سەبارەت بە ڕووسیاش ئاماژەی دا: "ئێستا مۆسکۆ لەو باوەڕەدایە کە لە عێراق پشتیوانیی گەورە لە کورد بکات، بۆیە بارودۆخی جیۆسیاسیی ناوچەکە لە خزمەت کوردستاندایە و کات لەسەر ئەوە دەمێنێت کە کورد چۆن ئەوکاتە بۆ خۆیان دەڕەخسێنن."

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار