٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت یاسای وەبەرھێنان رەوانەی پەرلەمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای وەبەرھێنانی ئامادە كردووە، بە جۆرێك كە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێت و دەشڵێ: "بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا رەوانەی پەرلەمانی بكات، چونكە لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە یاساكە ھەموار بكرێتەوە".

شوان كەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، یاسای وەبەرھێنان لە كۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ـەوە دەرچووە، كە رەنگە بۆ ئەوكات باش بووبێت، بەڵام بۆ ئەم قۆناغە پێویستی بە ھەمواركردنەوە هەیە، بە جۆرێك كە لەگەڵ دۆخی ئێستادا بگونێت و بتواندرێت زیاتر سەرنجی وەبەرھێنەران بۆ خۆی رابكێشێت، ھەر بۆیە حكوومەت ھەموارەكەی ئامادە كردووە و بڕیارە بەم زووانە رەوانەی پەرلەمانی بكات.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد: "ئەو یاسایە كە ھەموار دەكرێتەوە، ھەم مافی وەبەرھێنەر و ھەمیش مافی ھاووڵاتی دەپارێزێت، ئەوەی ئێستاش وایە و پێویستە یاساكە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت، بۆیە كە ھاتە پەرلەمان، گفتوگۆی لەسەر دەكەین و دواتریش خوێندنەوەی لەسەر دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەندی دەكەین".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار