نێچیرڤان بارزانى و مسته‌فا كازمى دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى گشتیى وڵات و دۆسیە هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دیاتى ئێستا كرده‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكییان له گرنگیى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیرى دابین بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئیراده و خواستى هاووڵاتیان به‌رجه‌سته بكات.
-
-
-
-




