٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"داوا دەکرێت ١١ی ئەیلوول بکرێتە ڕۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سبەی ٥٩ ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن تێ دەپەڕێت و دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگەش داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردووە ڕۆژی ١١ی ئەیلوول وەک ڕۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە دیاری بکرێت.

سەرکار کاکەیی، ئەندامی دەستەی گشتیی دەزگای پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە دەزگایەکی مرۆییە و لە ڕۆژانی ڕابردوو ١٣٢ ھەزار ئیمزای کۆ کردەوە بۆ ئەوەی ڕۆژێک بۆ پێشمەرگە دیاری بکرێت، ئیمزاکان ھەموو چین و توێژەکانی تێدایە، ھەروەھا خەڵکی ھەموو پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان لەخۆ دەگرێت."

ئەندامەکەی دەزگای پێشمەرگە گوتیشی: "پڕۆژەی دیاریکردنی ڕۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە بەبێ ھیچ باوەڕێکی حزبی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کراوە و تێیدا داوامان کردووە ڕۆژی ١١ی ئەیلوول بەفەرمی وەک ڕۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دیاری بکرێت."

سەرکار کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "مەبەست لە دیاریکردنی ١١ی ئەیلوول بۆ دەستپێکی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١٩٦١، چونکە ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان بوون لە دژی زۆڵم و ستەمی ڕژێم و ھەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بەشدارییان تێدا کرد و چەندین دەستکەوتی بەدەست ھێنا."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار