"بازاڕێکی نوێی ھاوچەرخ لەھەولێر دروست دەکرێ"

ھەولێر-KDP.info- دوای سێجار سووتانی بازاڕی سیمەکەی ھەولێر دەگوازرێتەوە و بەڕێوەبەری شارەوانی شەشیش دەڵێ، زەوی تەرخانکراوەو بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێتە.
ئەندازیار شۆڕەش عەلی، بە ڕێوەری شارەوانی شەش بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای ئەوەی سێجار بازاڕی سیمەکە لە گە ڕەکی کوردستانی شاری ھەولێر سووتا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەی ھەولێر بڕیاری دا بازاڕی سیمەکە بگوازرێتەوە بۆ شوینێکی گونجاو.
بەڕێوەبەری شارەوانی شەش گوتی" لەسنوری شارەوانی شەش حکوومەت زەوی دابین کردوە بۆ بازاڕی نوێی سیمەکە و نە خشە دانانی لە قۆناغی کۆتایی دایە.
ئەندازیار شۆڕەش عەلی روونی کردەوە" بازاڕی نوێی سیمە بەشێوازێکی سەردەمیان دروست دەکرێتەوە و خزمەتگوزاری تەواوی بۆ جێ بەجێدەکرێت.
قائید میرۆ




