85 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەم نزیكانە تاپۆ دەكرێن

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، 85 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژە و كۆمەڵگەكان هەیە و بەم نزیكانە سەرجەمیان تاپۆ دەكرێن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت پەلە لەو كارە دەكرێت.
عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێستە پێنج هەزار یەكەی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون بۆ تاپۆكردن ئامادەن و 85 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەن.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر گوتی، ئەو كۆمەڵگانە و یەكانەی نیشتەجێبوون خاوەندارییەتی بۆ كەسەكانیان دەكرێت ئەوەیش هەنگاوێكی گرنگە و بەم نزیكانە ئەوانەی تریش تەواو دەكرێت.
سامان عارەب سەرۆكی لقی هەولێری دەستەی وەبەرهێنان لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا گوتی، ئێستە پێنج هەزار یەكەی نیشتەجێبوون كاریان تەواو بووە، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت كاری باشی تێدا كرا و لە ئایندەی نزیك سەرجەمی تەواو دەبێت.
باسی لەوەش كرد، هەر شوێنێك و كۆمەڵگەیەك ئێمە دەستنیشانی دەكەین دەبێت لە ماوەی یەك مانگ سەردانی تاپۆ بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان دەنا دواتر خۆیان بەرپرس دەبن.




