مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

ھەولێر-KDP.info- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.
ئەمڕۆ مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سەردانی ھەولێری کرد، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان تاوتوێی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بکات.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مستەفا کازمی لەلایەن هەریەک لە مەسروور بازرانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو جێگری سەرۆکی هەرێم مستەفا سەید قادر و شێخ جەعفەر مستەفا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەپرسێکی ترەوە پێشوازیی لێ کرا.
سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا هه‌رێمی كوردستان دووپاتى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌مجاره دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، كازمی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختى كوردستان ده‌كات.




