٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت لەبارەی چاکسازیەوە راپۆرتێک ئاراستەی پەرلەمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردسان ڕایگەیاند، حکوومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ھەنگاوی زۆر باشی ناوە، بڕیاریشە لەبارەی ئەو ھەنگاوانەی ناویەتی، راپۆرتێک ئاراستەی پەرلەمان بکات.

مونا قەھوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پەرلەمانی کوردستان لە رێگەی چەند لیژنەیەکەوە چاودێریی پرۆسەی چاکسازی دەکات و، حکوومەتیش چەند پەیڕەوێکی دەرکردبوو، کە بەپێی ئەو پەیڕەوانە کاری خۆیان دەکەن و ھەنگاوی باشیان بۆ جێبەجێکردنی یاساکە ناوە، ئەگەر کۆرۆناش نەبووایە، کاری زۆر باشتر دەکرا بە تایبەت لە مووچەی خانەنشینی و مووچەکانی دیکەی نایاسایی، بەڵام لەبەر ئەو ڤایرۆسە پرۆسەکە ھەندێک دواکەوت.

قەھوەچی گوتیشی: "لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا حکوومەت دەستی بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کردووە و بڕیارە  حکوومەتیش راپۆرتێک لەبارەی ھەنگاوەکانیان ئامادە بکەن و ئاراستەی پەرلەمانی بکەن، کە دواتر ئێمەش دانیشتنێکی لەبارەوە دەکەین".

دەشڵێ: "وەکو پەرلەمان کە یاساکە لەوێوە دەرچووە، بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی یاسای چاکسازی تاوەکو بە تەواوەتی جێبەجێ دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار