٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرانى بیانی باسی گرنگیی پێگەی جیۆساسیی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  چاودێرانی بیانی بە گرنگییەوە دەڕواننە پێگەی جیۆساسیی کوردستان و دەڵێن، هەرێمی کوردستان بووەتە واجیهەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ سەقامگیربوون و بۆیەش هەولێر بووەتە ناوەندێکی سیاسی و دیپلۆماسی و لە لیستی سەردانی سەرکردە جیهانییەکاندایە.

موجاهید سومەدیعی، پسپۆڕی هەواڵگری لە سەنتەری ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوە هەواڵگیرییەکان و دژەتیرۆر دەڵێت: "پێگەی جیوگرافیی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە و بە چوار وڵاتانی گەورەی ئیقلیمییەوە گرێ دراوە و لەلایەن هەرچوار وڵاتەوە زوڵم لە کورد کراوە."

موجاهید سومەدیعی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کوردستان گرنگییەکی گەورەی جیوگرافیی هەیە، بەتایبەت هەرێمی کوردستان کە بووەتە ''زەمانەی سەلامەتی'' (صمام امان) بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناڤین."

سومەدیعی دەڵێت: "سەقامگێریی هەرێمی کوردستان بووەتە واجیهەیەک بۆ سەرکردە جیهانییەکان و کلیلی سەقامگیریی عێراقە لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئەمنییەوە، هەر لەبەر ئەوەش، هەولێر بووەتە شوێنی سەردانی سەرکردە سیاسییەکانی جیهان."

گوتیشی: ''لەبەر ئەو ئاسایشەی لە کوردستان هەیە هەمیشە هەولێر لە لیستی سەردانی سەرکردەکانی جیهاندایە و ئەگەر سەرکردەیەکی سیاسی سەردانی بەغداش بکات دەبێ بانگهێشتی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکات، بۆیە دیتمان بە هاتنی ماکرۆن بۆ بەغدا بانگهێشتی نێچێرڤان بارزانییان کرد."

"بۆچۆنی من وایە، زۆر زۆر گرنگە کوردستان بکەنە چەقی چارەسەری کێشەکانی عێراق و بەتایبەتیش پێکهاتەی کورد فورسەتێکی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکسان مامەڵە لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکانی عێراق بکات و دەشزانین دانانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبێ کورد هیچ جارێک سەر ناگرێت." سومەدیعی وای گوت.

ئاماژەیشی دا: "بۆیەش کوردستان پێگەیەکی گەورەی هەیە بۆ پشتیوانیی سەقامگیری لە عێراقدا، پێویستە هەرێمی کوردستان ئالیەتێکی گەورە و زەمینەیەک بۆ کێشەکان دابنێت، بەتایبەت ئەو کێشە قووڵانەی لە عێراق هەن و دەبێ چارەسەر بکرێن."

مەحسن عەوزوڵڵا، نووسەر و لێکۆڵەری میسری لە کاروباری کورددا دەڵێت: "گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا وەک خاڵێکی ڕووناکە لەنێو تاریکیی تائیفی و مەزهەبگەری و میلیشیای چەکدار و ئەوانەدا کە لە عێراق هەن. کوردستان هیوای جیهانە بۆ ناوچەکە و وڵاتانی جیهان دەیانەوێت لە ڕێگەی کوردستانەوە نفووزی وڵاتان لە عێراقدا کەم بکەنەوە."

عەوزوڵڵا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گرنگیی هەرێمی کوردستان لە جیهاندا بەرەوزیادبوونە و سەرۆک نیچیرڤان بارزانیش توانیویەتی لە ڕێگای سەرۆکایەتیی هەرێمەوە و لە ڕێگای سیاسەتە چاکسازی و دادپەروەری و حەکیمانە و ستراتیژییەکەیەوە ''قبووڵێکی'' نێودەوڵەتی و هەرێمی بۆ ئەم حوکمە زاتییەی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنیت."

گوتیشی: "نیچیرڤان بارزانی توانیویەتی کوردستان بکاتە ژمارەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە بە شیوەیەکی گشتی."

سەردانە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان واتای ئەوەیە کە ''بڕوای'' جیهانی بە سەرکردایەتیی سیاسیی نێچیرڤان بارزانی لە ناوچەکە هەیە و دەیانەوێت لە ناوچەکە هەبن و هەموو پرسەکان لە ڕیگەی هەرێمی کوردستانەوە چارەسەر بکەن و جیهان هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێکی دیپلۆماسی دەبینێت."

کــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار