ئازاد تۆفیق: له ساڵیادی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجەدا سێ یادداشتی گرنگ ده‌ده‌ین به حكوومه‌تی عێراق و هەرێمی كوردستان
هەڵەبجە -KDP.info- ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كۆ بوونەتەوه و گەیشتوونه ئه‌وه‌ی پێویسته حكوومه‌ت و هه‌رسێ حزبی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هاوكاریی هەڵەبجە بكه‌ن، خەمی هه‌ڵه‌بجه خه‌می هه‌موو كورده.
ئازاد تۆفیق گوتیشی: "دەربارەی گرفتی ئاو و كاره‌با و وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، ڕێكخراوه‌كان یادداشتێكیان پێ داین، له‌گه‌ڵ یادداشتەکانی خۆمان ئاماده‌مان كردوون، یاداشتێكی فراوان بده‌ینه حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق، بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه".
ئاماژه‌ی به‌وەش كرد: "به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت فه‌رمانی به سه‌رفكردنی 500 ملیۆن دینار كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
زیاتر گوتی: "له ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه یادی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌یه و له مۆنه‌مێنتی شه‌هیدان ئەو یادە دەکرێتەوە و، سێ یادداشتی گه‌وره‌مان ده‌بێت بۆ حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق تایبه‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و، بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و، یادداشتێكیشمان تایبه‌ته به مه‌رزی سازاد."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




