٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە دھۆک ئۆکسجینی شل بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا جێگیر کرا"

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- لە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری دھۆک کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا سیستەمی ئۆکسجینی شل جێگیر کرا و بەرپرسێکی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێت، ئۆکسجینی شل کۆتایی بە کێشەی ئۆکسجین دێنێت بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە ئۆکسجین ھەیە.

حەمزە ڕەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سیستەمی ئۆکسجینی شل لە نەخۆشخانەی ئازادیی دھۆک جێگیر کراوە و بەوھۆیەوە ھاوکاریی زۆر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری دھۆک، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە دھۆک."

گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک دەڵێت: "سیستەمی ئۆکسجینی شل جیاوازیی لەگەل ئۆکسجینی ئاسایی ئەوەیە، ئۆکسجین بە بەردەوامی دەچێت بۆ نەخۆش و کەمی زیاد نابێت، واتە بەپێی پێویستی نەخۆش ئۆکسجین وەردەگرێت و ھیچ کات نە دەبڕێت و نە کەم و زۆر دەبێت."

حەمزە ڕەزیکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕەوشی تەندروستیی دھۆک لەژێر چاودێریدایە و تا ئێستا زیاتر لە دوو ھەزار نەخۆشی کۆرۆنا چارەسەر کراون و سێ ھەزار نەخۆشیش خەریکی وەرگرتنی چارەسەرین.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار