٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕی ٢ملیار و ٢٥٠ملیۆن دینار پڕۆژەی کارەبا بۆ ناوچەی بەڕانەتی و زرارەتی ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سێ پڕۆژە بە بڕی ٢ملیار و ٢٥٠ملیۆن دینار بۆ چارەکردنی کێشەی کارەبا لە ناوچەی بەڕانەتی و زرارەتی ئەنجام دەدرێن.


حوسێن حەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سێ پڕۆژە لە ناوچەی ​ زرارەتی و بەرانەتی سەر بە پارێزگای ھەولێر ​ ئەنجام بدرێن، کە ئەوانیش بریتین لە دانانی وێستگەی مۆبایل بە بڕی ملیارێک دینار و راکێشانی ھێڵەکانی کارەبا بە بڕی ٧٥ملیۆن دینار و سێ فیدەریش رادەکێشرێن، کە ئەوانیش تێچووەکەیان ٥٠٠ملیۆن دینارە.


بەڕێوەبەری کارەبای ھەولێر گوتیشی، ئەوەی وێستگەی مۆبایل لە مانگی ١٢ دەگاتە ھەرێمی کوردستان و راکێشانی فیدەرکانیش پارەی بۆ خەرج کراوە ​ و تەنھا ماوە بدرێتە کۆمپانیا و جێبەجێ بکرێت.


دەشڵێ: "بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە، بارزۆریی سەر کارەبای ئەو ناوچانە چارە دەکرێت و، ھەر ناوچەیەکیش پێویستی بە پڕۆژە ھەبێت و کێشەی کارەبای ھەبێت، چارەی دەکەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار