٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا حەمە ڕێگر: ئەوانەی پێشتر داعش بوون ئێستا حەشدی عەشایرین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان زیادبوونی جووڵەی داعش لە سنووری کەرکووک بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە داعشەکانی پێشوو خۆیان وەک حەشد تۆمار کردووە و دەڵێت، بە شەو داعشن و بە ڕۆژ چەکداری حکوومەتی عێراقن.

لیوا حەمە ڕێگر، فەرماندەی فەرماندەییی کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە جووڵەی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک زیادی کردووە، یەکەم ھۆکاری زیادبوونی داعش لە کەرکووک بۆ نەبوونی ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە، بەڵام ھۆکاری دیکەش ھەن، لەوانەش ھەبوونی شانەی نوستووی داعش لە کەرکووک، چونکە داعش ھەر لە کەرکووک ماوە و کۆتاییی نەھاتووە."

فەرماندەکەی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت: "ئێمە کە لە سنووری کەرکووک بووین زۆربەی خەڵکی ناوچەکانی حەویجە و قەزا و ناحیەکانی دیکەی عەرەبی سوننە و تورکمان داعش بوون، ئێستا ھەموویان کراونەتە حەشدی عەشایری و حەشدی تورکمانی و پڕچەک کراون و ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێ دراوە."

لیوا حەمە ڕێگر جەختی کردەوە: "ئەو چەکدارانە بە ڕۆژ لە ناوچەکەدا دەگەڕێن وەک حەشد و بە شەویش بە ناوی داعش کردەوەی تیرۆریستی بەڕێوە دەبەن، واتە ئەوانەی پێشتر داعش بوون دوای ھاتنی ھێزی عێراقی بۆ ناوچەکانیان لە ڕێگەی سەرۆکی عەشیرەتەکانیانەوە بە حەشد تۆمار کراون."

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار