ئەمڕۆ مەسروور بارزانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی دێرەلووک دادەنێت

دێرەلووک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 12:30 بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێورەسمی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەچێت.
نه‌خۆشخانه‌ی دێره‌لووك نەخۆشخانەیەكی 100 قه‌ره‌وێڵه‌ی دەبێت بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار دروست دەكرێت. رۆژی سێشه‌ممه 8/9/2020 پڕۆژەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەی دێرەلووك یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و خزمه‌تێكی زۆر به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات و بۆشایی كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له ناوچه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه.




