نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا: بوودجه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌قسه‌كانمان پڕ ده‌كاته‌وه

هەڵەبجە-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی تیمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسییان بەڕێوە برد و داوایان له سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد بوودجه‌ی پێویستیان بۆ دابین بكات، پاشان لەگەڵ بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی بۆ هەمان مەبەست کۆ بوونەوە، پەیامەکەیانی گەیاند بە سەرۆکوەزیران و، سه‌رۆكوه‌زیرانیش ڕه‌زامه‌ندیی دا به سه‌رفكردنی 500 ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه.
ئاراس حەمه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند ئیدی توانا‌مان نه‌ماوه توشبووی تری كۆرۆنا وه‌ربگرین و زه‌حمه‌ته خزمه‌تی ته‌ندروستی پێشكه‌ش به‌و نه‌خۆشانه‌ی تریش بكه‌ین کە ئێستا خه‌وێندراون، خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاته سه‌ر خه‌ت و بڕی 500 ملیۆن دیناری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه دابین كرد تاكو بتوانین پێداویستیی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ست بخه‌ین".
حەمه سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "ئێمه داواكارین به ڕێكوپێكی ئه‌و پاره‌ی حكوومه‌ت دابینی كردووه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه سه‌رف بكرێت، له كڕینی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه نه‌قسێكی زۆرمان لێی هه‌یه، ئه‌و پاره ده‌بێته پاڵپشتێكی باش بۆمان و هیوادارین ئه‌مه دواین بوودجه نه‌بێت".
"هه‌ڵه‌بجه جیهازێكی نه‌بوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خوێنی پلازما، ئه‌وه‌ش بۆ ئێستا‌ی هه‌ڵه‌بجه زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئه‌م بوودجه بۆمان بكڕدرێت، ئێمه سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، ده‌توانین ئێستا پێداویستیی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دابین بكەین." ئاراس حمه سه‌عید وای گوت.
زیاتر گوتی: "نه‌خۆشیی كۆرۆنا له سنوره‌كه به‌رده‌وام له فراوانبووندایه و حكوومه‌ت هه‌نگاوێكی باشی نا به ته‌رخانكردنی ئه‌و بوودجه‌یه، به‌ڵام ڕوو له هاوشارییه‌كانم ده‌كه‌م و ده‌ڵێم، ئێمه وامان دانابوو ئێستا كۆتاییی كۆرۆنا ڕابگه‌یه‌نین، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام له فراوانبووندایه، بۆیه پێویسته خۆپارێزی بكه‌ن، چونکە به‌ره‌و وه‌رزی سه‌رما ده‌ڕۆین".
دووپاتی كرده‌وه: "به‌پێی ئه‌وكه‌سانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا پشكنینیان كردووه زیاتر له هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام دوو به‌رانبه‌ری ئه‌م ژمارەیە تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و نه‌هاتوون بۆ نه‌خۆشخانه، ئێستا 31 كه‌س له نه‌خۆشخانه داخل كراون، به‌شێكیان پێویستیان به چاودێریی چڕ هه‌یه".
بەسام عەلی بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە لە پەیجی فەیسبووکی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پزیشکی به‌ڕێز د. جیهاد و د. محەمەد له تیمی پزیشکیی کۆرۆنا له شاری هه‌ڵه‌بجه، په‌یوه‌ندییان پێوه کردین و له خراپیی ڕه‌وشی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا ئاگاداریان کردینه‌وه. ده‌ستبه‌جێ په‌یامه‌که‌یانمان به جه‌نابی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان گه‌یاند".
نوسیویشیەتی: "جه‌نابیان بڕیاری دا بڕی (٥٠٠ ملیۆن) دینار بۆ که‌رتی ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بکرێت."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




