٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  رۆژی یەكشەممە 6ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی ئاییندەدا. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كرایەوە.

بیروڕاگۆڕینەوە لەمەڕ چارەكردنی گرفت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار