٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە هۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، ئاوی بەنداوەکانی ھەرێم کەمی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ھۆی ئەوەی ئێران ئاوی سەر ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، ئاوی بەنداوەکانی ھەرێم زۆر کەمی کردووە و ئەمەش زیانی زۆری بە جووتیاران گەیاندووە، بۆیە لە رێگەی کۆنسووڵخانەی ئێرانەوە داوامان کردووە ئەو کێشانە چارەسەر بکەن.

ئەکرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تا ئێستا کێشەی گرتنەوەی ئاوی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامە و ئێمەش کۆنسووڵخانەی ئێران و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقمان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و، چاوەرێ دەکەین کێشەکە چارە بکرێت".

ئەحمەد گوتیشی: "بە ھۆی گرتنەوەی ئاوی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، لە سنوور تا دەربەندی رانیە و بەنداوەکانی ئەو ناوچانە، ئاو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و، لە ئێستاشدا ئاو وەک پێویست نەماوە تا خەڵک بتوانێ سوودی لێ وەرگرێت".

دەشڵێ: "گرتنەوەی ئەو ئاوەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، زیانی زۆری بە جووتیارانی ناوچەکە گەیاندووە و ئەمەش جاری یەکەم نییە و سێ ساڵە ئاوی سەر ھەرێم دەگرنەوە و تا مانگی ١٢ بەری نادەنەوە".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار