٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیر بۆ KDP: سەرقاڵی ئامادەكارین.. مەترسی زیاتر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لەمەودوا پێویستە ھاووڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن بە ھۆی ئەوەی لەمەولا پەتای وەرزییش لە ھەردوو وەرزی پاییز و زستان بڵاو دەبنەوە، كە ھەندێك لە نیشانەكانیش ھاوشێوەی كۆرۆنان، بۆیە مەترسی زیاتر دەبێت و ئێمەش وەكو وەزارەت ئامادەكاریی خۆمان كردووە.

د. سامان بەرزنجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "لەمەودوا وەزری پاییز و زستان دێت و پەتای نوێی وەرزی تووشی خەڵك دەبێت جگە لە كۆرۆنا كە نیشانەكانیان لە یەك نزیكن، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان ھۆشیار بن، چونكە مەترسی زیاد دەكات، بۆیە باشترین شت كە بیكەن ئەوەیە، پابەندی رێنماییەكان بن".

بەرزنجی گوتیشی: "بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتا وەرزییانەش، ئێمە وەكو وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو حاڵەتانە بكەین".

وەزیری تەندروستی باسی لەوەش كرد: "وڵاتان لە رێگەی رێكخراوی تەندروستیی جیھانییەوە تارادەیەكی باش ھاوكارییان پێشكەشی ئێمە كردووە و، ئێمەش ئەوەی پێویست بێت بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا ئەنجاممان داوە، هەروەها دوای ئەوەی لە دھۆكیش ژمارەی نەخۆشەكان زیاد بوو، نەخۆشانەیەكی دیكەی خێرخوازی لەو پارێزگایە بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا دروست كراوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار