دوو منداڵى ونبووى ئێزدى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم له توركیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- دواى چه‌ندین ساڵى دابڕان له خێزان و كه‌سوكاریان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 دوو منداڵى ئێزدى كه خوشك و بران و داعش ڕفاندبوونى، له‌گه‌ڵ شاندى یاوه‌رى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌دانه‌كه‌یاندا بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر ڕاده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدیى سه‌ر به نووسینگه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵه كار له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌م دوو منداڵه ئێزدییه ده‌كات و دواى هه‌وڵێكى زۆر و به هاوكاریى خێرخوازان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى توركیا، توانرا بدۆزرێنه‌وه و دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره یاساییه‌كان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و نووسینگه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له‌م كه‌یسه‌دا هاوكار بوون، هه‌روه‌ها سوپاسى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و توركیا ده‌كات كه یارمه‌تیده‌ر بوون له ڕاییكردنى مامه‌ڵه فه‌رمییه‌كان و زوو به‌ڕێكردنى ڕێكاره‌كان به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ توانرا بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
-
-




