٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كاره‌كانیان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠. جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرمیی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. هەروەها پێویسته‌ له‌ كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

د. جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٢٠/٩/٣

هەواڵی پەیوەندیدار