٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی بە تەواوی ئاسایی بكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن و، بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش بكرێن و پەیوەندییەكان بە تەواوی ئاسایی بكرێنەوە، چونكە ئەو كارە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە.

عارف روشدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و توانرا تا رادەیەكی باش پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی بكەنەوە، بڕیارە كۆبوونەوەی دیكەش ئەنجام بدرێن و چاوەرێی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی دیكە بكرێت".

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "ھەندێك ھۆكار ھەن كە كۆبوونەوەی داھاتوو دوابكەوێت، یەكێك لەوانە نەخۆشیی كۆرۆنا، بەڵام بڕیاری كۆبوونەوەی دیكە ھەیە و دەشكرێت و پەیوەندیی نێوان ھەردوو حیزب ئاسایی دەكرێتەوە".

روشدی باسی لەوەش كرد: "ئەو كۆبوونەوانەی كراون، زۆر باش بوون و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان بەرەو ئاساییبوونەوە بردووە، چونكە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی ئەو دوو حیزبە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار