نێچیرڤان بارزانى: ده‌مانه‌وێ كه‌رتى تایبه‌ت ڕۆڵى خۆى له بنیاتنانى وڵات‌دا بگێڕێت

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ى شوباتى 2013، به ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵ و نوێنه‌رانی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و پارێزگارانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و حزبی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی PARى كه‌رتى تایبه‌تى له هه‌ولێر كرده‌وه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، ده‌رباز كۆسره‌ت سه‌رۆكی بۆردی نه‌خۆشخانه له په‌یڤێكدا ڕوونى كرده‌وه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كه (١٢٠) قه‌ره‌وێله ده‌گرێته خۆى، به شێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری قازانج هه‌ڵنه‌گر كار ده‌كات و خزمه‌تگوزاری به پله یه‌ك پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات و كۆمپانیای میدۆزی توركی و كۆمپانیای گه‌ڵاڵه كاری دیزاین و ڕاپه‌ڕاندنیان له تیایدا ئه‌نجام داوه.
پاشان وه‌زیری ته‌ندروستی له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به نوێترین ستانداردی جیهان و تازه‌ترین ئامێر دروست كراوه و دووپاتی كرده‌وه كه بایه‌خدان به كه‌رتی ته‌ندروستی به‌شێكی گرنگی سیاسه‌تی حكوومه‌ته، به تایبه‌تیش له ڕووی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستیدا.
دواى ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵیی خۆی به‌وه نیشان دا كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له دانانی به‌ردی بناغه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا به‌شدار بووه.
سه‌رۆك وه‌زیران باسی له پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كرد و نیگه‌رانیی خۆی له كه‌مته‌رخه‌میی له‌و بواره‌دا نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد كه ڕۆڵی خۆی له‌م بواره‌دا بینیوه، هیواشی خواست ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، یان هی دیكه بن، له ئاست سوێندی خۆیان بن بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.
ئه‌مه‌ش ده‌قى وته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه.
خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م نه‌خوشخانه‌یه ئه‌و شه‌ره‌فه‌م هه‌بوو به‌شداری تیادا بكه‌م و له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك كۆسره‌ت كه ئه‌و كاتیش جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو؛ به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌مان دانا.
ده‌مه‌وێ باس له بیرۆكه‌ی دانانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و ناوی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌م. ناوی نه‌خۆشخانه‌كه سێ پیتی یه‌كه‌می ناوی كوڕه‌كانی كاك كۆسره‌ته (پێشڕه‌و، ئاراس، ڕێباز)، كه شه‌هید بوون.
جه‌نابی كاك كۆسره‌ت ڕۆژێك له ڕۆژان توانیویه‌تى له خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی ڕۆڵی گه‌وره ببینێ و ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی هه‌بووه كه خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورستان بكات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك. جه‌نابیان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ڕۆژه خه‌باتی كردووه و له‌م ڕێگه‌یه‌شدا خۆی به شه‌خسی قوربانی و شه‌هیدی داوه و به شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان خه‌باتی كردووه.
ئه‌مڕۆش كه ده‌رفه‌تێك هاته پێش ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا ئێمه تیایداین و ئه‌و باڵهخانهیهمان له سه‌رى دروست كرد، پێشتر ماڵی كاك كۆسره‌تی تیادا بوو، دواتر خۆی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كرد و بڕیاری ئه‌وه‌ی دا له‌م شوێنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دروست بكرێت بۆ خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر كه خۆی خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌یه.
ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له كاك كۆسره‌ت ده‌كه‌م، سوپاسی ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌م كه كاك ده‌رباز له‌م ماوه‌یه‌دا كردی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌كی ڕێكوپیك له هه‌ولێر سه‌ركه‌توو بێت.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستمانه كه‌رتی تایبه‌ت به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك‌وپێك له بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا ڕۆڵی خۆی ببینێت. پێمان وایه حكوومه‌ت به‌بێ كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێت ئه‌م وڵاته ئاوه‌دان بكاته‌وه. ئێمه وای ده‌بینین كه‌رتی تایبه‌ت داینه‌مۆی دروستكردنی ئه‌م وڵاته‌یه و ده‌توانێت له زۆر بواردا ڕۆڵی خۆی ببینێت و یه‌كێك له‌و بوارانه‌ش كه‌رتی ته‌ندروستییه. لای هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه كه‌رتی ته‌ندروستی له كوردستان گرفتی یه‌كجار زۆری له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌یه و پێویستیی به‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی جددی له سه‌ری ڕابوه‌ستین وهه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی بده‌ین. ئه‌گه‌ر زۆر به كورتی بڵێم: ئێمه چیمان له‌و كه‌رته ده‌وێت؟
ئێمه ده‌مانه‌وێ سیسته‌مێكی وای ته‌ندروستیمان له كوردستان هه‌بێت كه ئه‌گه‌ر منداڵێكی ئێمه، كه‌سوكاری ئێمه تووشی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ببن، ئه‌و توانایه له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ناچار نه‌بین فریای ئه‌وه بكه‌وین ئه‌م منداڵه یان ئه‌م خزم و كه‌سوكاره ببه‌ینه ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌یه ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه له كه‌رتی ته‌ندروستیی وڵاتی خۆمان. به‌ڵێ له‌وانه‌یه زۆر جار ئێمه پێمان وابێت چاره‌سه‌ریی كه‌رتی ته‌ندروستی له وڵاتی ئێمه به كڕینی ئامێری تازه و پێشكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌كه‌ی سه‌لمێندراوه.
ئێمه له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك ئامێری زۆرمان كڕی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێكی شاره‌زامان نه‌بێت كار له سه‌ر ئه‌و ئامێرانه بكات چ سوودێكی ده‌بێت؟!، ته‌نها له شوێنی خۆیاندا كه‌وتوون و كه‌س هیچ سوودێكیان لێ وه‌رناگرێت. كه‌واته گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ده‌بێ سیسته‌می ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێكتر چاك بكه‌ینه‌وه. ده‌بێ له كه‌رتی ته‌ندروستیدا ئه‌وانه‌ی پزیشكن، یان له هه‌ر پله‌یه‌كدا بن هه‌ست به گرانیی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بكه‌ن كه كه‌وتۆته سه‌ر شانیان. به داخه‌وه زۆر جار كه‌مته‌رخه‌میی زۆر له‌م كه‌رته‌دا ده‌بینین، له زۆرێك له‌و بوارانه‌ی كه به ته‌ندروستییه‌وه په‌یوه‌ستن و نابێ كه‌مته‌رخه‌می تیادا بكرێت، به تایبه‌تی پزیشك وبرینپێچهكان.
ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له ئه‌ركی وه‌زیری ته‌ندروستی بكه‌م كه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه ئه‌م كه‌رته بخاته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی خۆی. ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌م و سوپاسی ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌موو لایه‌كمان بتوانین یارمه‌تیی ئه‌م كه‌رته و ئه‌م وه‌زیره و ئه‌م وه‌زاره‌ته بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له كاری خۆیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
بێگومان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كردوومانه‌ته‌وه، ده‌توانێت خزمه‌تی زۆر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیم له ڕووی ئامێره‌وه، له ڕووی كادیری به توانا و ئیشكه‌ر و له ڕووی كارگێڕیشه‌وه زۆر ڕێكوپێكه، گرنگیش ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وام بێت، چونكه به ئه‌زموونی ئێمه زۆر كاری باش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وامنه‌بوونی وا ده‌كات ئه‌م كاره له‌یاد بكرێت و ڕابوه‌ستێت، زۆر جاران نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره به دیزاین و ستانداردی تازه‌وه ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ورده ورده چونكه گرنگی به بهرداومبوونى نادرێت، تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
هیوادارم ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆر به كارگێڕى و به‌رده‌وامبوونی كار تیایاندا بدرێت و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ته‌ندروستیی خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایه‌یه بپارێزرێت. ئه‌وان له كاتی ده‌رچوونیان و بوونیان به پزیشك، سوێندیان خواردووه، هیوادارم ئه‌وان بۆ سوێنده‌كه‌یان ئه‌مه‌كدار بن و ئه‌مه‌كداری ئه‌و ئه‌ركه بن كه له‌سه‌ر شانیانه، چونكه ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له كه‌رتی ته‌ندروستیمان ده‌وێت ئه‌وه‌یه كه كه‌رتێكی ته‌ندروستیی باشمان هه‌بێت، بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، نه‌ك ته‌نها كوردستان، ئێمه ده‌توانین خزمه‌تی ته‌ندروستیی ڕێك‌وپێك پێشكه‌ش به هه‌موو عێراق بكه‌ین، چونكه له كوردستان ژینگه‌یه‌كی ئاراممان هه‌یه و ده‌توانین كاری باش له ڕووی ته‌ندروستی و بواری دیكه‌دا بكه‌ین.
دیسانه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی جه‌نابی كاك كۆسره‌ت ده‌كه‌م به دروستكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و هیوادارم ببێته هاوكارییه‌كی گه‌وره بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان.
پیرۆز بێت و په‌نا به خوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، زۆر سوپاس.




