نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارمان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجام دا
__2020_09_02_h19m7s46__HK.jpg)
بەغدا-KDP. info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا رایگەیاند "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامدا".
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون.
نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەکە لە توویتێکدا رایگەیاندووە "پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو. سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان. بە هیواوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا".
دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی گشتگیری لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماکرۆن بەڕێوەچوو، دواتریش جارێکی دیکە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە.




