٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە دەمامکەوە دەرگای "مزگەوتەکان و کلێساکان و لالش" کرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک- KDP.info -  زیارەتکەران بە دەمامکەوە جارێکی تر ڕوویان لە شوێنە پیرۆزەکانیان کردەوە، بەرپرسێکی تەندروستییش دەڵێت، دەرگای شوێنە پیرۆزەکان بە ڕێکاری تەندروستی کرانەوە.

حەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "شوینە پیرۆزەکانی موسڵمان و ئیزدی و مەسیحی بە ڕیکاری نوێی تەندروستی کرانەوە."

ئاماژەیشی دا: "چوونی هەر زیارەتکارێک بۆ نێو شوێنێکی پیرۆز بە دەمامکەوەیە و دەبێ هەموو ڕیکارە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێن."

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار