په‌رله‌مان بۆ هاووڵاتیان (CV)ى خۆتان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكه‌ن

ھەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانی كوردستان هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه كه بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌توانن (CV)ى خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى په‌رله‌مان بكه‌ن.
په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە بڕگەی (دووەم و سێیەم) لە ماددەی (پێنجەم)ی یاسای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ژمارە (4)ی ساڵی 2010، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە بەمەبەستی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەتوانن سی ڤی خۆیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پەرلەمان و لیژنەکان بکەن لەماوەی 15 رۆژدا.
بەپێی مەرجەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت ئەو کەسەی سی ڤی پێشکەش دەکات هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و لێی نیشتەجێ بێت، لانیکەم بڕوانامەی سەرەتایی زانکۆیی هەبێت و لە بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ شارەزاو لێھاتو بێت.
هەربەپێی مەرجەکان، دەبێت خوڕەوشتی باش بێت و بەتاوانێک یان کەتنێکی ئابڕوبەر حکوم نەدرابێت، هاوکات بەشداری لەو تاوانەدا نەکردبێت کە دەسەڵاتە داپڵۆسیێنەرەکان ئەنجامیان دابێت.





