٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكەم كۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانان ئەنجام دەدرێت و، تێیدا خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكەن، كە حكوومەت بۆی رەوانە كردوون.

مونا قەھوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ كۆتایی بە پشووی پەرلەمان دێت و وەرزی نوێی یاسادانان دەست پێدەكات، هەروەها سبەینێش یەكەم كۆبوونەوە لە وەرزی نوێی یاسادانان ئەنجام دەدەن و لەوكۆبوونەوەیەدا خوێندنەوە بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكەن.

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "لەو ماوەیەدا پەرلەمانتاران پڕۆژەیاسا ئامادە دەكەن و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەن، ئێمەش لە بەرنامەی كاردا دایاندەنێین".

قەھوەچی باسی لەوەش كرد، ئەو دووە پڕۆژەیاسایەی خوێندنەوەی بۆ دەكەن، یەكەم پڕۆژەیاسای ماف و ئەركی نەخۆش  خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكی دەوڵەت دەكرێت، كە ھەردوو پڕۆژەكە حكوومەت بۆ پەرلەمانی رەوانە كردوون.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار