"بەدواداچوونی پەرلەمان له‌بارەی گرژی ناوچه سنوورییه‌كانەوە"

هەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانی كوردستان دواڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی په‌رله‌مان له‌و بارەیە‌وه زانیاریی گرنگ بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و پێی وایه چه‌ند فاكته‌رێك خراونه‌ته ڕوو كه ده‌ره‌نجامی تۆپبارانی ئه‌و ناوچه سنوورییانه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
"له په‌رله‌مانی كوردستان لێژنه‌یه‌ك پێك هێنرا كه سێ ئه‌ندامی لێژنه پێشمه‌رگه و ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، له‌لایه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ڕاسپێردراین بۆ قه‌زیه‌یه‌كی گرنگ و بابه‌تێكی ڕۆژه‌ڤ كه نوێگه‌رایه‌تی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌ویش بابه‌تی تۆپبارانی ئێران و توركیا بۆ سنووره‌كانی كوردستان، ئێمه مه‌به‌ستمان بوو له‌و سه‌ردانه چه‌ند ئامانجێك به‌دی بهێنین، پێش هه‌موو شتێك له‌و له‌شكركێشه‌ی ئێران و توركیا بكۆڵینه‌وه، هۆكاره‌كانی چییه؟ و له نزیكه‌وه گوێمان له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بێت كه ئه‌وانه‌ی قوربانییان هه‌بووه، یان ئه‌وانه‌ی زیانی ماددییان پێ گه‌یشتووه بزانین چی ڕووی داوه، هۆكاره‌كانی له‌شكركێشی بزانین و خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كان بكه‌ین، بزانین له چ ڕوویەكه‌وه زیانه‌كان بقه‌بڵێنین و به چ میكانیزێك چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌كه بكرێت". ئه‌مه قسه‌ی د. ڕێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌رله‌مان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تۆپبارانی سنووره‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێرە. بابكه‌یی، زیاتر قسه ده‌كات بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ڵێت: "سێ لیژنه‌ی لاوه‌كیمان پێك هێنا بۆ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، به‌شبه‌حاڵی خۆم وه‌ك سنووری هه‌ولێر، سه‌ردانی قه‌زای چۆمان و مێرگه‌سۆر و قه‌زای سۆران و ناحیه‌ی برادۆستمان كرد، سه‌ردانی گونده‌كانمان كرد كه چۆڵ كرابوون، چه‌ند شایه‌دحاڵمان بینی كه قسه‌یان كرد له‌و بارەیە‌وه".
به‌پێی به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، تا ئێستا نزیكه‌ی 4 بۆ 5 هه‌زار گوند له سنووری كوردستان به‌هۆی تۆپبارانی توركیا و هه‌بوونی په‌كه‌كه چۆڵ كراون، به‌شێكیان گه‌شتیارین و له‌ناو ڕاپۆرتی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به شوێنی گه‌شتیاری و گرنگ و ستراتیژی داده‌نرێن، به‌شێك له گونده‌كان ده‌كه‌ونه سنووری پارتی كرێكارانی كوردستان و په‌كه‌كه وه‌ك ئیداره‌ی حزبی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، سه‌رئه‌نجام هه‌بوونی په‌كه‌كه له‌و گوندانه توركیای هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت و شەڕی هه‌ردوولا زیانێكی زۆری به خاكی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه، هێرشی ئه‌م دواییه‌ی توركیا به ناوی ''چڕنووكی هه‌ڵۆ'' زیاتر گرژی و نارامیی له‌و ناوچانه دروست كرد، بۆیه ناچار په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌و بارەیە‌وه دروست بكات تا سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن و ڕاپۆرتێك له‌و بارەیە‌وه ئاماده بكرێت، د. ڕێبوار بابكه‌یی، قسه‌ی زیاتر له‌و بارەیە‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی ناوچه‌كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون ده‌ڵێن كه بوونی په‌كه‌كه له‌و شوێنانه وای كردووه توركیا و ئێران بۆردوومان بكات، چونكه په‌كه‌كه له چۆمان بۆ مێرگه‌سۆر هه‌یه، په‌كه‌كه هێزی سه‌ره‌كیی ئه‌و ناوچانه‌ن، به درێژاییی سه‌دان كیلۆمه‌تر په‌كه‌كه چه‌كداری هه‌یه، له زاری یه‌كێك له شایه‌دحاڵه‌كان قسه گوتی: "ئه‌گه‌ر توركیا له ئاسمانه‌وه بمان كوژێت ئه‌وه په‌كه‌كه له‌سه‌ر زه‌مین ئه‌شكه‌نجه‌مان ده‌دات و ده‌مان كوژێت و ئه‌گه‌ر توركیا له ئاسمانه‌وه گونده‌كان چۆڵ بكات، په‌كه‌كه له‌سه‌ر سه‌رزه‌مین گونده‌كان داگیر ده‌كات و سه‌رانه‌شمان لێ وه‌رده‌گرێت، باج و خه‌راجمان لێ وه‌رده‌گرێت له100 مه‌ڕ 10 سه‌رمان لێ وه‌رده‌گرێت و باج له‌سه‌ر هه‌نگوینیش وه‌رده‌گرێت، ئێمه ئامانجان ئه‌وه بووه كه ئه‌م په‌یامه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مان بگه‌یه‌نینه په‌رله‌مان، نه‌ك وه‌ك هێزی سیاسی، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی گرنگه و ده‌بێت پیشه‌ییانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و ئێمه ناچار نین خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ینه قوربانیی سیاسەتی په‌كه‌كه و توركیا، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكرێت".
ڕاسپارده‌كان
دەر‌باره‌ی ڕاسپارده‌كانی ئه‌و لێژنه‌یه كه له ده‌ره‌نجامی دواڕاپۆرتی خۆیان نووسیویانه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچوون له پرسی تۆپباران، ده‌شڵێت: "كاتی خۆیشی له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به ده‌نگدان بڕیار درا به ڕاسته‌وخۆ دوور له چاوی كامێرا‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و باسه بكرێت و له‌به‌رده‌م وه‌زیری پێشمه‌رگه و ناوخۆ پرسه‌كانمان شی كرده‌وه و چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كمان خسته ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه كه ئه‌مانه‌ن".
یه‌كه‌م: داوامان كرد هێزی پاسه‌وانی سنوور، بچێته خاڵی پێكدادان، كاتێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌مان كرد پاسه‌وانی سنوور له گونده‌كان بوون نه‌ك له‌و خاڵه‌ی شه‌ڕی لێیه، كه پێویست بوو پاسه‌وانی سنوور بچێته ئه‌وێ.
دووه‌م: داوامان كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كۆبوونه‌وه بكه‌ن، ڕه‌چاوی سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان بكات، مادام كوردستان فه‌رمییه، ده‌بێت په‌كه‌كه ڕه‌چاوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان بكات، چونكه كوردستان به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌یه.
سێییه‌م: داوامان كرد حكوومه‌ت هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ به‌غدا لێژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات، كه بۆ دیاریكردنی زیانه‌كان ئه‌و شوێنانه و به‌غدا قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌ویی ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه بكاته‌وه و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ره‌بووی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌غدا، به‌ڵام داوامان کرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كوردستان ئه‌م لێژنەیە دروست بكه‌ن بۆ قه‌بڵاندنی زیانه‌كان.
چواره‌م: به‌هۆی ئه‌م جه‌نگانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر گوند چۆڵ كراون، بۆ نموونه له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر 75 گوند چۆڵ كراوه، له سنووری برادۆست 104 گوند چۆڵ کراوه، له چۆمان له ناحیه‌ی وه‌رتێ به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و گوندانه‌ی كه چۆڵ ده‌كرێن، یان په‌كه‌كه داگیریان ده‌كات، یان ده‌بێته ناوچه‌ی (محرمه)، به هه‌زاران خه‌ڵك ماڵوحاڵی خۆیان جێ هێشتووه و هاتوونه‌ته سه‌نته‌ری شاره‌كان.
پێنجه‌م: به هه‌زاران دۆنم زه‌وی سووتێنراوه، زه‌ویی كشتوكاڵی له‌ناو چووه، به‌روبوومی كشتوكاڵی له‌ناو چووه، مه‌روماڵات نه‌ماوه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئارامییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ناوچانه داهاتی باش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شه‌شه‌م: ده‌كرێت دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه هه‌وڵ بدرێت خه‌ڵكه‌كه بگەڕێته‌وه و بچنه‌وه سه‌ركاری خۆیان و ئه‌گه‌رنا ده‌بێت لێره كاریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
هاوكات ڕزگار محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی تۆپبارانی سنووره‌كان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای تۆبپارانی توركیا و ئێران له په‌رله‌مانی وكردستان سێ لێژنه پێك هێنرا؛ لێژنه‌ی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه و، بڕیار درا ئه‌م سێ لێژنەیە له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م هێرشه‌كانه‌وه و ڕاپۆرتی خۆیان ئاماده بكه‌ن، به‌دواداچوونمان كردووه و ڕاپۆرتی خۆمان به كۆی ده‌نگ داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ڕاپۆرته‌كه به‌كۆی ده‌نگ نووسراوه و جیاوازیی حزبی و فكری نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی ڕاستییه نووسیومانه، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌رمان كاره‌كانمان كردووه، له گونده‌كانه گەڕاوین و كۆنووسی ڕووداوه‌كانمان باس كردووه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ڕاگه‌یاندنی په‌كه‌كه به‌فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانیانه‌وه، هێرشی ڕاگه‌یاندن و ته‌خوینی ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی نابێت ناوی ئه‌وان بهێنرێت، له هه‌ندێك شوێنیش وه‌ك هه‌ڕه‌شه ناوی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ڕزگار محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئێمه كاری خۆمان ده‌كه‌ین و په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی ته‌شریعییه و چاودێری ده‌كات ئه‌و لێژنانه گوێ ناداته كۆمه‌ڵێك شت ئه‌وه‌ی بینویمانه كردوومانه به ڕاپۆرت، حه‌قمان نییه كێ و چییه و چیمان بینوه، ئه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه ڕاپۆرت، چونكه ئه‌و لێژنه‌ی په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی تێدایه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانیشیمان له‌گه‌ڵ بووه، ڕاپۆرته‌كه به پیشه‌ییانه كاری خۆی كردووه، ئه‌وه‌ی واقعه و بینویمانه نووسیومانه ئیتر كێ چی ده‌ڵێت و فشار ده‌كه‌ن ئه‌وه شتێكه كار له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئێمه ناكات".
ڕایشیگه‌یاند: "له ڕاپۆرته‌كەدا ورده‌كاری زیانه‌كان و هۆكاره‌ی هێرشه‌كان خراوه‌ته ڕوو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و موختار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گونده‌كان قسه‌مان كردووه، باسمان له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر چه‌كداری په‌كه‌كه له‌وێ بن هێرش ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر له‌وێش نه‌بوون هێرش كراوه؟ قسه‌كان وه‌رگیراوه و كراوه‌ته ڕاپۆرت".
ده‌شڵێت: "سه‌ره‌تای مانگی 9 په‌رله‌مان ده‌ست ده‌كاته‌وه به كاره‌كانی ئه‌وكاته له‌باره‌ی ڕاپۆرتی ئێمه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان قسه ده‌كاته‌وه و وه‌زاره‌ته‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بن".
هه‌رله‌م بارەیە‌وه، مه‌جید عه‌لی، دانیشتووی گونده‌كانی سنووری شیلادزێیه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "په‌كه‌كه له زۆرێك له گونده‌كان هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 107 گوند له سنووره‌كه چۆڵ كراوه، ناشتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆمان، چونكه چه‌كداری په‌كه‌كه به‌زۆر مۆبایل و ئامێری په‌یوه‌ندیمان لێ وه‌رده‌گرن و ده‌خرێینه ژێر چاودێریی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه، له ترسی فشاره‌كان ناگەڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆمان، توركیاش زۆر جار به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بۆردوومانی ناوچه‌كه ده‌كات، هه‌ندێك جار به‌هۆی دابه‌زینی په‌كه‌كه بۆ ناو خه‌ڵك خه‌ڵكیش له بۆردوومانه‌كان ده‌بنه قوربانی، ناچار ئێمه ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ڕه‌ز و باخ و مێشهه‌نگوینەکانمان له‌ده‌ست داوه و به‌بێ كار گەڕاوینه‌ته‌وه سه‌نته‌ری شیلادزێ".
ڕاپۆرت: كارزان سه‌باح هه‌ورامی




