٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى مین واژۆ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/8/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى به‌ڕێز جه‌بار مسته‌فا ڕه‌سووڵ واژۆ كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتیى كاروبارى مین له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى، كاره‌كه‌ى به‌ گرنگ و نیشتمانى له‌ قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و ڕێكخراو و ئاژانسه‌ بیانییه‌كانى ئه‌و بواره‌ هاوكاریى ده‌زگاكه‌ بكه‌ن، هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى خۆى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار