وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى یه‌ك هه‌فته‌ى په‌تاى كۆرۆنا بڵاو ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژماره و ڕێژه‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا له هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى كۆرۆناى له ماوه‌ى 21/8/2020 تا 27/8/2020، بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، له هه‌رێمى كوردستان سێ هه‌زار و 520 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، له هه‌رێمى كوردستان 132 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 154 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.




