ئەمڕۆ دەنگ لەسەر كاندیدی جێگری پارێزگاری دھۆك دەدرێت

دھۆك-KDP.info- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ لەسەر كاندیدی جێگری پارێزگاری دھۆك دەدرێت، هەروەها چەند رۆژی داهاتووش، دەنگ بۆ كاندیدی شەش بەڕێوەبەر دەدەن.
فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك كۆدەبێتەوە و تێیدا سێ كاندیدی بۆ جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ئیداری پێشكەش كراون، كە پشكی پێكھاتەی مەسیحییە و یەكێك لەوانە دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆك گوتیشی، جگە لەوە، لە چەند رۆژی داھاتوودا دەنگ لەسەر كاندیدی شەش بەڕێوەبەری دیكە دەدرێت، بەڵام ھێشتا رۆژەكەی دیاری نەكراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، بڕیار دراوە كە گۆڕانكاریی ئیداری لە پارێزگای دھۆك ئەنجام بدرێت و، لە ئێستاشدا گۆڕانكارییەكان دەستیان پێكردووە.
بڵند ئیبراھیم




