پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشوورا

ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشوورا پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی..
کە بە ئازاراوە یادی عاشوورا دەکەینەوە و، لە قوڵاییەوە لەگەڵ واتا مرۆڤایەتییەکی دەوەستین لە قوربانیدان و پاکی و بەھای بەرز، ئەمە دەرفەتێکە بۆ وانەوەرگرتن لەپێناو یەکخستنی ریزەکانمان و نەھێشتنی ناکۆکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئەو ئاستەنگانەی کە ھەن، ھەروەھا ھەڵگرتنی رێگاچارەی دەستووری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر و گەشاوە و ژیانێکی خۆشی ھەبێت.




