فه‌ڕه‌نسا له پشتگیریی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/8/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خاتوو فلۆرانس پارلى، وەزیرى بەرگریى فەڕەنسا و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و جموجووڵى داعشیان لە عێراق تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستیى بەردەوامیى ئەرکى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش و هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و مەترسییەکانى و دڵنیابوون لە بنەبڕکردنى یەکجاریى داعش کردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى ڕۆڵى کاریگەرى فەڕەنساى لە تێکشکاندنى داعشدا کرد و ئاماژەى بە ڕۆڵى هێزە فەڕەنسییەکان لە هەرێمى کوردستان کرد بەتایبەتیش مەشق و ڕاهێنانیان بە پێشمەرگە و هاریکاریى بوارى ئەمنى و هەواڵگرى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر، هەروەها پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ هەموو پشتگیرییەکانى فەڕەنسا لە بوارى سیاسى و یارمەتیى مرۆیی‌دا بۆ ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.
لاى خۆیەوە خاتوو پارلى سوپاس و پێزانینى حکوومەتى فەڕەنساى بۆ ڕۆڵى پێشەنگى هەرێمى کوردستان و پێشمەرگە لە تێکشکاندنى تیرۆرستانى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران و پاراستن و بەرگریکردنى لە پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان لە هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لە بەردەوامیى پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى فەڕەنسا لە عێراق و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاران ئامادەى بوون، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکەوتەکانى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى هاوکاریى فەڕەنسا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاکە، برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەڕەنسا، دۆخی عێراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی وڵات له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، دیالۆگی ستراتیژیی عێراق – ئه‌مه‌ریکا و به‌شداریی هه‌رێمی کوردستان تیایدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و گرنگیى هاوبەشى و کارى پێکەوەیى بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و چەند پرسێکى جێى بایەخى هەردوولا، خرانە بەر باس.
دواى کۆبوونەوەکەش سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و خاتوو فلۆرانس پارلى وەزیرى بەرگریى فەڕه‌نسا لە لێدوانێکى هاوبەشى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە کرد.
له لێدوانه‌که‌یدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له مه‌دام فلۆرانس پارلى، وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ڕه‌نسا كرد. سه‌ردانیان له كاتێكى هه‌ستیاردایه كه هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێودهولهتیى دژى داعشه، وه‌ك چۆن پێویستییان به پشتیوانیى سیاسى و ئابوورییه. فه‌ڕه‌نسا ئه‌ندامێكى كاریگه‌رى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشاندنى تیرۆر، پشتیوانى و هاوكارییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه. ئێمه به پێ‌زانین و بایه‌خه‌وه له‌م سه‌ردانه‌یان ده‌ڕوانین كه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا نیشانه‌ى به‌رده‌وامیى پشتگیریى فه‌ڕه‌نسایه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: فه‌ڕه‌نسا له زۆر وێستگه و قۆناغى دژوار‌دا پشتگیریى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كى له‌مێژینه هه‌ردوولامان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ر له سه‌رده‌مى ئهنفالهكانى 1988ـه‌وه تا ڕاپه‌ڕینى نه‌وه‌ت و یه‌ك و ئازادیى عێراق و دواى ئه‌وه‌ش، هه‌میشه فه‌ڕه‌نسا مامه‌ڵه‌ى دۆستێكى نزیكى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه. گه‌لى كوردستان هه‌رگیز ئه‌و پشتگیرییانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له بیر ناكات.
له‌باره‌ی پشتگیرییه‌کانی فهڕهنساشهوه بۆ هه‌رێمی کوردستان گوتی: لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م دووباره سوپاسى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك ماكرۆن بكه‌م كه له ئاڵۆزییه‌كانى پاییز‌ى 2017دا ده‌ستپێشخه‌رى كرد و گه‌مارۆى سیاسى و دیپلۆماسى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان شكاند. هاوكارمان بوو له ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و دهسپێكردنهوهى دیالۆگ و لێگهیشتنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق.
له كاتى شه‌ڕى داعشدا، وێڕاى پشتگیریى سه‌ربازى و هاریكاریى ئه‌منى، یارمه‌تیى مرۆییشى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو پێكهاته ئایینى و نهتهوهیییهكان كرد، به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى مه‌سیحى و ئێزدى، هه‌روه‌ها له فه‌ڕه‌نسا ده‌رگاى بۆ كردنه‌وه و پێشوازى له ژماره‌یه‌كى زۆریان كرد.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه: هه‌رێمى كوردستان په‌رۆشى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندى و هاریكارى و هاوبه‌شییه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ده‌رگاى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌سه‌ر پشته، ده‌توانن به‌شدارى و هاوبه‌شى له په‌ره‌پێدانى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن، به هه‌مان شێوه له بواره‌كانى سیاسى، ئه‌منى، ئه‌كادیمى و كولتووریشیدا ده‌توانین بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین.
له کۆتاییی لێدوانه‌که‌یدا داوای له خاتوو پارلی کرد سڵاو و ڕێزیان بگه‌یه‌نه‌ته یه‌كه به‌یه‌كه‌ى سه‌ربازانى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان و گوتی: سوپاسى ڕۆڵیان له تێكشاندنى داعشدا ده‌كه‌ین. سوپاسى ڕۆڵى به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و كونسولى گشتییان له هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاوكاریى فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان.
دووباره به‌خێرهاتنى مه‌دام پارلى ده‌كه‌ین، زۆر سوپاس.
لای خۆیه‌وه خاتوو فلۆرانس پارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نساش له لێدوانه‌که‌یدا گوتی: زۆر سوپاس جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مه‌وێت به گه‌رمی سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م، زۆر سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازییه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشم كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌بڕینی پشتیوانیی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌ددی گه‌وره بوونه‌ته‌وه له ڕووی ته‌ندروستی و بواره‌كانی دیكه‌وه.
ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیشدا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بین، ئێمه هه‌مان دوژمنمان هه‌یه كه ناوی داعشه، له‌م جه‌نگه‌ی دژی داعشدا خه‌باتی پێشمه‌رگه زۆر گرنگه و فه‌ڕه‌نسا شانازی به‌وه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌م جه‌نگه ده‌كات كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه. جه‌نگێكی سه‌خته، جه‌نگێكی قورسه، به‌ڵام جه‌نگێكی زۆر گرنگه و ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، ئێمه موکوڕین كه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌رده‌وام بین له جه‌نگی دژی داعش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تیدا. له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال وایت و وه‌زیری به‌رگریی حكوومه‌تی عێراقی فیدرال باسی ئه‌وه بابه‌ته‌مان كرد.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه زۆر له دۆخی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه له پشتگیریی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و پشتیوانیی زیاتر ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزرێت و ئه‌و گرژی و ده‌ستوه‌ردانه‌ی ده‌ره‌وه نابێت، پێویسته دیالۆگێكی باش له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و پێشموایه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه داعش تێكبشكێنین.
زۆر سوپاس.
-
-
-
-




