"ئەمەریكا داوا دەكات پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە.. بەغداش بڕیاری دا"

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال رایگەیاند، ئەمەریكا داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە كە شنگال چۆڵ بكەن و، حكوومەتی عێراقیش بڕیاری داوە كە حەشد و پەكەكە لە شنگال بكشێنەوە.
مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمەریكا داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە كە پەكەكە لە شنگال بكشێتەوە، بۆ ئەوەی چیتر مەترسی لەسەر ئەو شارە نەمێنێت و ئاوارەكان بگەڕێنەوە، حكوومەتی عێراقیش بڕیاری داوە حەشد و پەكەكە شنگال چۆڵ بكەن.
قایمقامی شنگال دەشڵێ، پەكەكە و حەشدی شەعبی لە رێگەی بەرپرسانی مووسڵەوە ئاگادار كراونەتەوە، بۆ ئەوەی بكشێنەوە و ھێزێكی ناوخۆیی ئاسایش و پۆلیس لە شوێنی ئەوان ناوچەكە بپارێزن.
خەلیل ڕوونیشی كردەوە، ھەر كاتێك ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەڕانەوە ناوچەكە و شنگالیان پاراست، ئەوكات ئارامی بۆ شنگال دەگەڕێتەوە و، پەكەكە و حەشدی شەعبیش لە شنگال نامێنن.
بڵند ئیبراھیم




