٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی خوێندنی باڵا: دەستپێكی خوێندن دەكەوێتە مانگی 10

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چەند پێشنیازێك كراون بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و، چاوەڕێ دەكرێت لە مانگی داھاتوودا پلانی بۆ دابنرێت و لە مانگی 10شدا بەپێی رێنمایی تەندروستی پرۆسەكە دەست پێبكات.

 

گوڵستان باقی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كۆبوونەوەیەك ئەنجام دراوە، بۆ ئەوەی پلانێك دابنرێت بە جۆرێك كە پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان بە شێوەیەك دەست پێبكات كە قوتابی ھەم خوێندنی خۆی بكات و ھەمیش لەو نەخۆشییە پارێزراو بێت، چونكە دیارە كە ئەو نەخۆشییە بەردەوام دەبێت و پێویستە پلانێك ھەبێت بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن، تا ئێستاش چەندین پێشنیاز كراون، بەڵام نەگەیشتووینەتە رێككەوتن".

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی خوێندنی باڵا گوتیشی: "ئەو پێشنیازەی كراوە كە دەوام بكرێتە سێ رۆژ، ئەستەمە بكرێت بە ھۆی كەمیی مامۆستا و ئەركیان زۆر قورس دەبێت، هەروەها لە سەرەتای مانگی نۆش ئەستەمە دەوام بكرێت، چونكە چەند رۆژێكی كەمی ماوە، بۆیە داوا لە ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە كرا ئەو پرسە یەكلا بكەنەوە".

 

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، لە مانگی داھاتوودا پلان بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دادەنرێت ، چاوەڕێ دەكرێت لە مانگی 10ی ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان دەست پێبكات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار